بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف لە کۆبوونەوەی پارێزگارانی سەرتاسەری ئێران: سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان و بەشداری خەڵک تێیدا، وتی: بێ گومان هەڵبژاردنەکانی بەردەم، ئەگەر بەشداری خەڵک لە خوارەوە بێت، کاریگەری نەرێنی هەبێت، بەڵام بەشداری بەربڵاو، دوژمنانی وڵات شکست دەدات. بەشداری بەربڵاو تەنیا دروشم نییە، بەڵکوو پێداویستی ناسینەوەی وردی هۆکارە کاریگەرەکان و جێبەجێ کردنیانە.
سەرۆکی مەجلیس بە ئاماژە بە ئەزموونی دوای شەڕی 12 ڕۆژە وتی: من جەخت دەکەم کە ئەگەرچی ناتوانرێت بە دڵنیاییەوە باس لە ڕوودانی شەڕ بکرێت، بەڵام هەڕەشەی دوژمنان ڕاستەقینە و بەردەوامە؛ بە:گە ئەمنیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل نیشانی دەدات داکۆکی ئەوان لەسەر هەڕەشە ناوخۆییەکانی ئێمەیە و وەزارەتی دەرەوە و پارێزگاران ئەبێ بە وشیاری تەواوەوە ئەو بەرپرسیارێتیە لەبەرچاو بگرن.
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: شەڕ یەکلایی نییە بەڵام هەڕەشەکان نکۆڵیان لێ ناکرێت.
News ID 58061
Your Comment